مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد هۆکاری ئەو کێشانەی بەسەر کورددا هاتوون، سیاسەتی سەرۆکی ئەمەریکا و ئیدارەکەیەتیی و ئەم هەڵوێستانە لەبیر ناکەن.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەمپارتی رایگەیاند “، کەسێک هەیە بەناوی دۆناڵد ترەمپ، رۆژێک شتێک دەڵێت و رۆژی دواتر شتێکی تر دەکات، ئێستا هەڕەشە لە کورد دەکات، جەنابی وادەزانێت کورد دەبێتە هێزی چەکداریی ئەو و دەچێت لەگەڵ ئێران شەڕ دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێستا ترەمپ لە عیراق هەڕەشە لە کورد دەکات، کورد لە باشوور بە تێکۆشان، ماف و رەنجی خۆی پێگەیەکی دەستووری بەدەستهێناوە، لە وڵاتە کورد، شیعە و سوننە پێکەوە بە برایەتی دەژین، بەڵام ترەمپ بەغدا هاندەدات پێگەی کورد لاواز بکات، کورد خاوەنی پێگەیەکە بە ناوی فیدراڵیزم، ئەرکی سەر شانی دەوڵەتی عیراق ئەوە نییە بکەوێتە ژێرکاریگەریی هاندانی ترەمپەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” کاری حکومەتی عیراق ئەوە نییە پەیڕەوی ئەو هەڵوێستانە بکات کە خزمەت بە سیاسەتەکانی هەندێک هێزی هەرێمی دەکەن، ئەو هێزانە دەیانەوێ کورد و گەلانی تر رووبەڕووی یەکتر بکەنەوە، بەڵام بە رێزگرتن لە پێگەی کورد کە لە دەستووردا دیاریکراوە و بە رادەستکردنی سەرچاوە نەوتییەکانی کورد بە شێوەیەکی شایستە، ئینجا عیراق دەبێتە دەوڵەت”.
ب ح