مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هۆشداریی توندیی دایه ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌ى و وتى، بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه ئامانج.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارێكدا به ئاژانسى”سی ئێن ئێن”ی ئەمەریكی رایگه‌یاند “ئەوەی لەو قۆناغەدا ئێرانی نیگەران كردووە حیساباتی هەڵەیه”.
وتیشى “دۆناڵد ترەمپى سەرۆكی ئەمەریكا ئەوەندە دانایی هەیە كە بڕیارێكی دروست بدات، ئێران متمانەی بە ئەمەریكا وەك لایەنێك لە گفتوگۆكان نەماوە، هاوكات ژمارەیەك دەوڵەتی دۆست لە ناوچەكە وەك ناوەندگیر كار بۆ دروستكردنەوەی متمانە دەكەن، ئەوەش دەرگە لەبەردەم ئەگەری دەست پێكردنەوەی گفتوگۆكان دەكاتەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دەبێت سەرنجەكە لەسەر توانای ئەتۆمی ئێران بێت نەك پەرتەوازەكردنی رێڕەوی گفتوگۆكان بە هەندێك بابەت كە لە دەرەوەی كڕۆكی گفتوگۆكانە”.
باسى له‌وه‌شكردووه “ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرشبكات، هه‌موو بنكه و باره‌گاكانى به ئامانج ده‌گرین”.
ع