مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانى ئێران رایگهیاند، بە هەڵەیەکی دوژمن، ئەو کاتە هیچ ئەمهریکییەک ئاسایشی نابێت و ئاگری ناوچەکە، ئەمهریکا و هاوڕێکانی دەسوتێنێت.
سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانى ئێران رایگهیاند “ئێران به تهواویی ئامادهیه بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکى دوژمنان”.
وتیشى “گەلی ئێران لە بەرانبەر خوی دەستدرێژی و ستەمی ئەمهریکا، لە ڕابردووەوە تا ئێستا خۆڕاگر وەستاوە و بەردەوام شکستی داوە لەوانە لە شەڕی چەند رەهەندی و تیرۆریستی ئەم دواییە”.
ئهوهشى خستهڕوو “دوژمنانی ئەم گەلە، بەتایبەتی ئەمهریکا، دەبێت بیزانن خوێن خوازی رۆژی سێزدەیەم ماوەتەوە و بچووکترین هەڵە، دەستی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاوەڵایە، جیهان رواڵەتی جیاوازی ئێرانی بەهێز دەبینێت، ئەو کات هیچ ئەمهریکیەک لە ئاسایشدا نابێت و ئاگری ناوچەکە، ئەمهریکا و هاوڕێکانی لە خۆیدا دەسوتێنێت”.
ع