مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و و سبه‌ینێ سێشه‌ممه، شه‌پۆلێكى باران بارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
سالار حاجی علی، شارەزا لە بواری كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “لە ئه‌مشه‌وه‌وه‌ن هه‌روه‌ها سبه‌ینێ سێشه‌ممه، هەرێمی کوردستان، دەکەوێتە ژێرکاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و هاتنی بڕه شێیەکی زۆر لە دەریای سور و کەنداوی عەرەبی یەکدەگرن شەپۆلی باران بارین ئەمشەو چالاک دەبێت”.
وتیشى ” پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لە ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت، هه‌روه‌ها لە ناوچە شاخاویەکان بەفر و بارانی دەبارێت بە بڕی جیاواز”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ” لە شوێنە دەشتەکان بارانی بەهارە هەورە بروسکە و تاوەباران لەناوچە شاخاویەکانیش بەفرو بارانی زیاتر دەبارێت”.
ع