مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه، نرخى ئاڵتوون به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و گه‌ڕایه‌وه خانه‌ى 5 هه‌زار دۆلار بۆ ئۆنسه‌یه‌ك.
هه‌فته‌ى رابردوو نرخى ئاڵتوون به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كرا، پێش داخستنى بازاڕى بۆرسه، له 5600 دۆلاره‌وه بۆ ئۆنسه‌یه‌ك، گه‌ڕایه‌وه 4400 دۆلار، واته ته‌نها له ماوه چوار رۆژدا نزیكه‌ى هه‌زار و 200 دۆلار دابه‌زینى كرد.
دواتر رۆژى سێشه‌ممه، ده‌ستى كرد به به‌رزبوونه‌وه و بۆ 4900 دۆلار به‌رزبووه‌وه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بۆ 5090 دۆلار به‌رزبوه‌وه.
به‌پێى پێشبینیی بانكه جیهانییه‌كان، ئاڵتوون به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه و ئه‌مساڵ بۆ 6300 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
ع