یەكلانەكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار پێکهێنانی حکومەتی دواخستووە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق ئاشکرایکرد دواکەوتنی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری، راسپاردنی سەرۆک وەزیرانی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت دواخستووە.

هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی رایگەیاند “پێویستە لایەنە کوردییەکان دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەهەند وەربگرن و پابەندبن بە كات و بە خێرایی پرسەکەیان یەكلابكەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەڕای تێڕوانینی هەندێک بۆ سازشكردن بە بیانووی پاراستنی ئاسایش و ئابووری، بەڵام ئێمە ئەمە ئاڵنگارییە بۆ شكۆی نیشتمانیی، نەک بۆ پێهاتەیەک، بەڵکو بۆ هەموو عیراقییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات لە رێگەی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا، سوود لەكات وەربگرێت بۆ گۆڕینی هەڕەشە بۆ دەرفەت، لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان