تا دێت ناڕه‌زایه‌تیی دژى مالیكى زیاتر ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

بزوتنەوەی ئه‌لصادقون، كه‌ قەیس خەزعەلی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، لە بەیاننامەیەكدا ژمارەیەك كەسایەتی و پەیجی سەربە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا تۆمەتبار دەكات بەوەی قسەی نابەرپرسانە دەكەن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى بزوتنەوەكەی خەزعەلی، نایشارێتەوە كە دژ بە كاندیدكردنی نوری مالیكی یە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانى عیراق، بەڵام جەخت لەوە دەكات ئەمە جیاوازی بیركردنەوەیەو لە كاری سیاسیدا شتێكی ئاساییەو دەبێت لەچوارچێوەیەكی ئەخلاقی و شەرعیدا بهێڵدرێتەوە، نەك هەوڵدان بۆ لێدانی سیاسی.

هه‌روه‌ها، بزوتنەوەكەی خەزعەلی داوا لە ئیئتیلافەكەی مالیكی دەكات كۆنترۆڵی گوتاری ئەوانە بكات كە لەسەر ئەوان ماڵن، ئەمە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە یەكڕیزی (چوارچێوەی هەماهەنگی) بكرێت كە هاوپەیمانی كۆكەرەوە لایەنە شیعەكانە.

دواى لێدوانه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ باره‌ى كاندیدبوونى نورى مالیكى بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق كه‌ به‌ شتێكى خراپى زانى، دژایه‌تیی مالیكى زیادیكردووه‌ به‌تایبه‌تى له‌ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان