شاندێكی هاوبەشی رۆژئاوا سەردانی دیمەشق دەكەن

مەودا میدیا-

شاندی هاوبەشی رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە مافەكانی كورد لە دەستوری داهاتووی سوریاو چەسپاندنی دیموكراسی و ئازادییەكان سەردانی دیمەشق دەکەن.

شاندەکە لەچوارچێوەی کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، لە 26ی نیسانی 2025 لە قامیشلۆ ئەنجامدرا، سەردانی دیمەشق دەکەن.

کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی کاتی دیمەشق، تایبەت دەبێت بە پاراستن و زامنکردنی مافەکانی كورد لە ناو دەستور و دیموکراتیزەکردنی سوریا و فراوانکردنی ئازادییەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەنگاوەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی 29ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتی جۆلانی چڕكراونەتەوە.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان