مهودا میدیا-
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمهریکی باس له دروستكردنى شار له سهر ههسارهى مهریخ دهكات و دهڵێت، كهمتر له 10 ساڵى پێدهچێت.
ئیلۆن مەسک، لە رێگەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” باسى لهوهكردووه “لەگەڵ پرۆژەکەی سەر مانگ، سپەیس ئێکس هەوڵی بونیادنانی شارێکی دیکە لەسەر هەسارەی مەریخیش دەدات و بڕیارە لە ماوەی 5 بۆ 7 ساڵی داهاتوودا دەست بەو پرۆژەیە بکرێت”.
باسى لهوهشكردووه “کاری هەرە لەپێشینە، پاراستنی داهاتووی شارستانیەتی مرۆڤایەتییە و مانگیش خێراترین رێگەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە”.
له لایهكى ترهوه رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە “سپەیس ئێکس بە وەبەرهێنەرانی راگەیاندووە کە سەرەتا سەرنج دەخەنە سەر گەیشتن بە مانگ و دواتر هەوڵی گەشتکردن بۆ مەریخ دەدەن، بە شێوەیەک لە مانگی ئاداری 2027دا یەکەم گەشتی بێ سەرنشین بۆ سەر مانگ ئەنجام بدەن”.
ع