شاندى باڵاى یه‌كێتیی و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ باره‌ى پرسى سه‌رۆك كۆمارى عیراق، بڕیار وایه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان كۆببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى حزبى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “كۆبوونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتیی و پارتى له‌ باره‌ى پرسى سه‌رۆك كۆمارى عیراق و دانیشتنى ئه‌م هه‌فته‌ى په‌رله‌مانى عیراقه‌”.

وتیشى “پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عیراق پشكى یه‌كێتی یه‌، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ ده‌كه‌ین و به‌ مافى خۆمانى ده‌زانین”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ى رابردوو شاندێكى باڵاى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌ردانى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان