پارەبابردووەكەی هەڵەبجە گەڕێنرایەوە شوێنی خۆی

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەو پارەیەی كە دوێنێ لە یەكێك لە ئایتمەكانی راكێشانی پارە با بردوویەتی نەفەوتاوە گەڕێنراوەتەوە بۆ شوێنی خۆی.

ئاكام قوتبەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند” دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان كە تیایدا دەردەكەوێت پارەی یەكێك لە ئایتمەكان با دەیبات، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد”.

وتیشی”ئەو ئایتمەی كە پارەكەی با بردوویەتی هی ئاڕتی بانك بووە، ئەویش لە كاتێكدا بووە كە تیمەكانیان سەرقاڵی دانانی پارەبوون لە ناو ئامێرەكەدا و سەری یەكێك لەو بۆكسانەی كە پارەكەی تێدابووە لاچووە و لەوكاتەدا بایەكی بەهێز پارەكەی بڵاوكردووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”تیمی ئاڕتی بانك پێیان راگەیاندوون كە هیچ كێشەیەك لە ئامێرەكەدا نییە و دوای رووداوەكەش تیمەكانیان توانیویانە سەرجەم پارەكان كۆبكەنەوە و بیگەڕێننەوە شوێنی خۆی”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان