مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، سایتی وەرگرتنی سەرە کارا کراوە و مەرجەکانیشی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند “هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگای سایتی (www.epp.iq) لە رێگەی مۆبایلەوە سەرەی ئەلیکترۆنی وەربگرن تاکو بارکۆدێکی تایبەت بە خۆیان کارا بکەن”.
باس لهوهشكراوه “ئەم خزمەتگوزاریە بەردەست دەبێت هەتا ئەو کاتەی شوێنی سەرەی وەرگرتنی مامەڵە نامێنێ”.
ئەوەشی خستەڕوو “نرخی تێچووی پاسپۆرت تەنها 91 هەزار دینارە ئەگەر سەرەی ئەلەکترۆنی هەبێت، بەڵام ئەگەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت جگە لە نرخی تێچووی پاسپۆرتەکە دەبێت 50 هەزاری دیکەش وەربگرێت، واتا کۆی گشتی پارەکە دەبێت بە 141هەزار دینار”.
تەنها بە کارتی نیشتمانی رەسەن کاردەکرێت واتە کار بە کارتی نتشتیمانی (کۆپی) و هیچ دۆکۆمێنتیکی تر ناکرێت.
ع