تره‌مپ: ئێران رێكنه‌كه‌وێت هێرشده‌كه‌ینه‌ سه‌رى

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەر دانوستانەکان له‌گه‌ڵ ئێران شکستیان هێنا، رەنگە فڕۆکە هەڵگری دووەم بنێرن بۆ لێدانی ئێران.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “بەلەمێکمان هەیە کە دەچێتە ئەوێ، رەنگە بەلەمێکی دیکە بڕوات بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بیر لە ناردنی گروپێکی دیکەی لێدانی کەشتییە هەڵگرەکان ده‌كه‌مه‌وه‌”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ” ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات و زۆر جددیتر لەوەی لە دانوستانەکانی پێشوودا خەریکی بەشداریکردنە”.

ده‌شڵێت ” یان دەگەینە رێککەوتن یان دەبێت هەنگاوێکی زۆر بەهێز بگرینەبەر”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان