پێشبینی تاوەبارانی بەخوڕ و لافاوی كاتی دەكرێت

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارانبارین و تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزەی بەهێزیش هەیە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند”لە كاتژمێر 2ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تا 8ـی شەو لە ناوچەكانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، كەركوك، چەمچەماڵ و دەوروبەری ناوبەناو باران دەبارێت و هەندێك كاتیش تاوەبارانی بەخوڕ دەبێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسكە”.

وتیشی” پێشبینی دەكەن لە هەندێك ناوچە تەرزەی بەهێز ببارێت و لافاوی كاتیش رووبدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”لەو ماوەیەدا ئاسمان كەمێك ناروون دەبێت و ئەگەری خۆڵبارینێكی كەم و دروستبوونی تەمومژ هەیە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان