مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد كۆمپانیایەكی حزبی لە هەولێر وەڵامی نە ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری تەندروستیی ناداتەوە.
د.ئازاد مستەفا قادر، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند “دوای پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی بۆ كێشەی نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی كۆنووسیان خستە بەردەم وەزیری تەندروستی و ئاراستەی كۆمپانیای زاگرۆس كرا
بەڵام كۆمپانیایەكە ماوەی یاسایی بەسەرچووەو وەڵامیان نەداوەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە ئێستا کۆمپانیاکە بخرێتە لیستی رەشەوە و رێكاریی یاساییان لە دژ بگیرێتەبەر و ئامێرە دزراوەكان بگەڕێننەوە لە یادی 38 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە بۆ ئەوەی ئەوان بەكاریان بهێنین بۆ بەركەوتووانی چەکی کیمیایی”.

ب ح