مەودا میدیا-
چالاکوانێکی بواری کۆچبەران ئاشکرایکرد کە یەختێکی کۆچبەران لەسنوورە ئاوییەکانی نێوان یۆنان-ئیتاڵیا ژێرئاوکەوتووە و دەیان کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.
رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند “بەهۆی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی یۆنان 34 تەرم دۆزراتەوە زیاتر لە 60 کەسیش بێسەروشوێن بوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی ووتەی کۆچبەرەکان ژمارەیان100 کەس بووەو کاتێک تورکیایان بەجێهێشوتوە بەرەو ئیتاڵیا، دواتر لەناوچەی کالبریا یەختەکەیان وەرگەڕاوە”.
ب ح