پێویستە لایەنەکان بە هەڵوێستەکانیاندا بچنەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد پڕۆژەیەکیان بەناوی (ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان) پێشکەش بە لایەنە کوردستانییەکان کردووە.

د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “لەئێستادا هەرێمی کوردستان پێویستی بە ئەنجومەنێکی لەم شێوەیەیە بۆ ئەوەی هەمووان بەشداربن لە بڕیارە ستراتیژییەکان و هەمووان بەرپرسیاربن تێیدا و هیچ لایەنێک لە پەراوێزی ئەنجومەنەکە لێدوان نەدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە تاوەکو پرسە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان نەکرێنە قوربانی ململانییە سیاسییەکان، ئەنجومەنەکە ببێتە بنەمای بڕیاردان و هەڵوێستە سیاسی و یاساییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “گۆڕانکاریی و بارودۆخی ناوچەکە ئەوە دەخوازێت هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان بە کار و هەڵوێستەکانیاندا بچنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان