دواکەوتنی مووچە بۆ 45 رۆژ رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا-

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق دەنگۆی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە سەرتاسەری عیراق بۆ 45 رۆژجارێک رەتدەکاتەوە و ئاشکرایکرد بەغدا کێشەی پارەی نییە.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند “هەندێک لایەن و بەرپرس لەناو حكومەتی عیراق بۆ ئامانجێکی دیاریکراو لێدوان لە بارەی دواکەوتنی مووچە دەدەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” دواکەوتنی مووچە بۆ 45 رۆژ جارێک دوورە لە راستییەوە و بەغدا کێشە لە ئیدارەدانی دارایی هەیە، ئەگەرنا بەو داهاتەی هەیە دەتوانرێت مووچە لەکاتی خۆی دابەش بکرێت و پڕۆژەکانیش بودجەیان بۆ تەرخان بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان