مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات “هه‌سه‌ده” رایگه‌یاند، پێشتر چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى نهێنیمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان ئه‌نجامداوه و له‌گه‌ڵ توركیاش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند “هەمیشە پەیوەندیمان لەگەڵ دراوسێکانمان هەبووە و پێشتر چەندین کۆبوونەوەی هەواڵگریی و ئیداریمان بە نهێنی ئەنجام داوە”.
وتیشى “کەناڵی پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا هەیە و ئەوان ئاماژەیان بەوە داوە کە دژی دۆخەکە نین و پشتگیریی لێ دەکەن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێستا وڵاتانی دراوسێ پشتگیریی خۆیان بۆ دۆخی سوریا دەربڕیوە و پەیوەندییەکان لەمەودوا بە فەرمی و ئاشکرا بەردەوامییان دەبێت”.
ع