مه‌ودا میدیا-
ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكردووه، له ماوه‌ى كه‌متر له رۆژێكدا ئه‌مه‌ریكا ده‌یان فڕۆكه‌ى جه‌نگى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه.
ماڵپەڕی ئاکسیۆس ئەمه‌ریکی بڵاویكرده‌وه، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی ئێف 35، ئێف 22و ئێف 16 جوڵەیان كردووە بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئەوە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ گەڕی سێشه‌ممه، دووەمی دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن بەڕێوەچوو.
هاوكات، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی دانوستانەکاندا کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاندووە، پێشنیازێکی گەشبینانە و هاندەری پێشکەشکردووە.
ع