مه‌ودا میدیا-
بەرپرسانی سوریا هەڵمەتی چۆڵکردنی کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە و گواستنەوەی دانیشتووەکانی بۆ کەمپێکى حەلەب دەستپێکرد.
فادی قاسم، بەرپرسی ئیدارەی کاروباری کەمپى هۆل رایگەیاند “لێکدانەوەکان نیشانی داوە کە کەمپەکە پێویستییه سەرەتاییهكانى بۆ ژیان و نیشتەجێبوونی تێدا نییە و هەر بۆیە بڕیاری بەپەلە بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی ئەو کەمپە بۆ کەمپێک لە حەلەب دراوە”.
وتیشى “هەڵمەتی چۆڵکردنی کەمپەکە لە رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه دەستیپێکردووە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پلان دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا به ته‌واوى كه‌مپه‌كه چۆڵبكرێت و داعشه‌كانى ناوى بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌مپه‌ى حه‌له‌ب”.
ع