شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

مەودا میدیا-

سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و هەناردەی نەوت و 120 ملیارەکە و پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ تاوتوێ دەکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند “یەکێک لە پرسەکان 120 ملیارەکەیە و حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات بەرپرسانی بەغدا رازی بکات رێژەیەکی کەمتر لە داهاتی نانەوتی رادەست بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەسیکۆدا، سیستمی کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و گومرگ یەکێکی ترە لە پرسەکان کە حکومەتی هەرێم بە جێبەجێکردنی سیستمەکە رازی نییە، هەروەها شاندی هەرێم گفتوگۆ لەبارەی حساباتی (2023، 2024 و 2024) دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو “شاندی هەرێم داوا دەکات پشکی هەرێم لە بودجەی 2026دا بە 14.1% حساب بکرێت و بودجەکەش بۆ یەک ساڵ ئامادە بکرێت، ئەگەر لێکتێگەیشتن یان رێککەوتن بکرێت مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم زووتر رەوانە دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان