ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی دایه‌ عیراق

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق ئاشكرایكردووه‌، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى توندى كردووه‌ ئه‌گه‌ر بێتو نورى مالیكى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق وه‌ربگرێت سزاى توند ده‌درێن.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ “ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردانى كردووه‌ لە کاروباری ناوخۆیی بەغدا و پەیامێکی روونی لەلایەن ئەمه‌ریکاوە وەرگرتووە کە ئەگەر بەغدا بیەوێت نوری مالیکی بکاتە بەرپرسی پێکهێنانی کابینە، گەمارۆ دەخاتە سەر هەندێک کەس و ناوەندی عیراقی”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “بەشی دووهەمی ئەو بابەتە بریتییە لە کۆمەڵێک پێوەری هاوپەیوەند و هاوکاری و هەوڵی هاوبەشی عیراق لەگەڵ ئەمه‌ریکا بەتایبەتی سەبارەت بە پێکهێنانی هەر جۆرە دەوڵەتێکی داهاتوو و رێکارەکانی کردەوەی بووە”.

هه‌روه‌ها “واشنتۆن هۆشداریی داوه‌ و کاندیدکردنی نوری مالیکی هێڵی سوورە و واشنتۆن ناچار دەکات بە تەواوی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عیراقدا بکات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان