مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی کۆبوونەوەو وردەکاریی رێککەوتنی نێوانیان و چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
بەپێی رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ دەسەڵاتەکانی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت بەسەر دوو ستووندا کە هاوسەنگە لەنێواب زۆنی سلێمانی و زۆنی هەولێردا.
شاندی یەکێتی و نەوەی نوێ جەختیان لە دەستپێکردنەوەی پێشینەی هاوسەرگیریی بۆ گەنجان و پێشینەی خانووبەرە دەستپێبکاتەوە و هەژماری بانکی تایبەت بە مووچە پاشەکەوتکراوەکانی مووچەخۆران بکرێتەوە.
شاندی یەکێتی و نەوەی نوێ رایانگەیاند “دەبێت پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە و نرخری کارەبای 24 کاتژمێری کەمبکرێتەوە”.
سالار لالە سەرحەد، ئەندامی شاندی یەکێتی رایگەیاند “ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەماهەنگی سیاسیی و ئامادەکارییە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێم”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێتی و نەوەی نوێ دەیانەوێت کار بۆ رێککەوتنێکی دووقۆڵی بکەن کە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی تێدا بپارێزرێت و گۆڕانکاری لە شێوازی حکومڕانیدا بکەن”.
ب ح