لەنێوان 22 بۆ 600 هەزار دوو مووچە لە عیراق هەیە

مەودا میدیا-

پرسی دوو مووچە یەکێکە لە هەستیارترین پرسەکانی دارایی گشتیی عیراق، هەمووان باس لە بەفیڕۆدانی گەورە و ژمارەیەکی زۆر دەکەن، بەڵام هێشتا هیچ سەرچاوەیەکی زانیاریی نییە ئەم بەفیڕۆدانە لە کام کەرتەدایە، بەبێ چاکسازیی بەغدا تاوەکو ساڵی 2030 توانای خەرجکردنی مووچەی نامێنێت.

پێگەی بەغداد ئەلیوم بڵاویکردەوە “بەپێی راپۆرتێکی دیوانی چاودێریی و وردبینی لە ساڵی 2012وە زیاتر لە 22 هەزار فەرمانبەر زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە، هەروەها دوو لیژنەی پەرلەمان ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە نزیکەی 600 هەزار مووچەخۆری دووبارە و بندیوار لە لیستی مووچەدا هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خەمڵاندنێکی تر ئەوە دەسلمێنێت کە خەرجی دوو مووچەیی ساڵانە دەگاتە نزیکەی 18 ترلیۆن دینار، کە زیاترە لە کۆی گشتیی داهاتی غەیرە نەوت، کە بە نزیکەی 15 ترلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت لە هەندێک خەمڵاندندا، ئەمەش بەو مانایە دێت کە رەنگە بەشێکی گرنگ لە سامانی نانەوتی بۆ مووچە دابینبکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەپێی داتای بڵاوکراوەی چاودێری دارایی گشتیی، مووچەی کەرتی گشتیی فیدراڵی لە عیراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) لە ساڵی 2023دا 47 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، ئەمەش گوزارشتە لە نزیکەی دوو هێندەبوونی خەرجییەکانی مووچە، ئەم ژمارانە دەیسەلمێنن وڵات بەرەو مۆدێلێکی خەرجکردن دەڕوات کە زیاتر پشت بە مووچە و خانەنشینی و تۆڕی سەلامەتی کۆمەڵایەتی دەبەستێت، لە کاتێکدا خەرجییەکانی وەبەرهێنان بە لاوازی ماونەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان