پیلانی داگیرکردنی رۆژئاوا چۆن داڕێژرا ؟

مەودا میدیا-

لێكۆڵەرێکی کورد لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە قاهیرە ئاشکرایکرد سعودیە و قەتەر 70 ملیۆن دۆلاریان بۆ کڕین و هەڵگەڕانەوەی خێڵەکانی رەققە و دێرەلزۆر و ریفی حەڵەب دژی کورد خەرجکردووە.

د.سەنگەر سەید قادر، لێكۆڵەر لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە قاهیرە بە مەودا میدیای راگەیاند “فەیسەڵ مجفل سعودی و خەلیفە عەبدوڵڵا قەتەری و هەواڵگری تورکیا لەمانگی ئایاری 2025 لە ڤێلایەکی ناوچەی مەززەی دیمەشق لەگەڵ نوێنەرانی سەرۆک خێڵەکان کۆبوونەتەوە و پارەکەیان بەکاش وەرگرتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پیلانەکە بەوشێوەیە بووە کە مەزڵوم عەبدی، سیپان حەمۆ و رێدور خەلیل، لەکاتی بەشدارییان لە بۆنەیەک لە باکووری رەققە لە مانگی تەمووزدا بکرێنە ئامانج”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەفسەرەکەی هەواڵگری تورکیا بە ئەندامانی دانیشتنەکەی وتووە کە ئەوان لە رێگەی تۆم باراکەوە ئۆکەی ئەمەریکایان وەرگرتووە بۆ ئۆپەراسیۆنەکە کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بووە بە دەسەڵاتی کورد لە سوریا بە حەسەکەشەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان