مەودا میدیا-
وەزیری رۆشبیریی و لاوانی هەرێم لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکات وانەیەک بەشێوەزاری هەورامی لە ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێت.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وەزیری رۆشبیریی و لاوانی هەرێم رایگەیاند “هه‌مو منداڵێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان مافی ره‌وا و بنه‌ڕه‌تی خۆیه‌تی به زمانی دایک بخرێته‌به‌ر خوێندن، رێز له كه‌سایه‌تی و مۆركه كلتورییه‌كانی بگیرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هه‌ورامی (گۆران)، یه‌كێكه له‌و زمانه دێرینانه‌ی له مێژوودا، زمانی باڵای ئه‌ده‌ب و نووسین بووه، گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی به‌و زمانه وه‌ک میراتی رۆشنبیری له به‌رده‌ستیاندایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌پێی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و زمانه دێرینه‌ی سه‌ر زه‌مینی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه”.
ئەوەشی خستەڕوو “سه‌ره‌ڕای كۆششه‌كانمان و تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پشتگیری جه‌نابی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام تاوەکو ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا جێبه‌جێنه‌كراوه”.
باسی لەوەشکرد “خوێندن به زمانی دایک، هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ئاسایشی زمان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان دروست ناكات و بگره خزمه‌تێكی گه‌وره به كاروانی رۆشنبیریی و میراتی كلتوریی ده‌كات، بۆیه چاوه‌ڕوانن وه‌زیری په‌روه‌رده له‌م كابینه‌دا ئه‌و پڕۆژه بخاته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
وتیشی “ئەوان له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و لاوان هه‌وڵیانداوه زه‌مینه‌ی پاراستن و گه‌شه‌پێدان بۆ زمانی دایك له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی فه‌راهه‌م بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سریان و توركمان چالاكانه كار ده‌كه‌ن”.
ب ح