هەناردەی گازی ئێران بۆ عیراق گەیشتە سفر

مەودا میدیا-

وتەبێژى وەزارەتی کارەبای عیراق ئاشکرایکرد شاندێکی فەرمی پێکهێنراوە و بەمنزیکانە سەردانی ئێران دەکات، بۆ تاوتوێکردنی پرسی دابینکردنی گاز وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عرایق رایگەیاند “لە ئێستادا هەناردەی غازی ئێران بە تەواوی راوەستاوە، ئەمەش بووەتە هۆی لەدەستدانی 5500 مێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “راوەستانی هەناردەی گازی ئێران، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژمارەیەک وێستگەی کارەبای گرنگ هەبووە، کە کارەبای بۆ ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق و بەغدا دابینکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو ” کارکردن لە پڕۆژەی گازی شل لە بەندەری خۆر زوبێر بەردەوامە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2026 تەواو ببێت، کە رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا گاز دابین دەکات و 3500 بۆ 4000 مێگاوات کارەبا دەگەڕێنێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان