مەودا میدیا-
دەسەڵاتی تاڵیبان لەسەر بنەمای مەزهەبی حەنەفی، یاسایەکی نوێی سزادانی بۆ ژنان و منداڵان دەکرد، کە بەپێی یاساکە مافی لێدان و منداڵەکانی داوتە پیاوەکان بە مەرجێک هیچ شوێنێکی جەستەیان نەشکێنن.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی، کە کۆپییەکی یاساکەی تاڵیبانی بڵاوکردووەتەوە و لە 60 لاپەڕە پێکهاتووە، کە لەلایەن مورشید (هەیبەتوڵڵا یاخەوان زاد) واژۆکراوەو رەوانەی دادگاکانی ئەفغانستان کراوە، یاساکەش بواری بەرگری بۆ ژنان لە مافەکانیان زۆر بچووک و سنووردارکردووە.
بەپێی یاساکە، ژنان بەبێ هاوسەرەکانیان ناتوانن سکاڵا تۆمار بکەن واتە ئەگەر ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی لێیبدرێت و بیەوێ لە دادگا سکاڵا دژی هاوسەرەکەی تۆمار بکات دەبێت هاوسەرەکەی لەگەڵی بچێتە دادگا بە پێچەوانە وە سکاڵاکەی لێوەرناگیرێت.
یاسای دەسەڵاتی رابردووی حکومەتی ئەفغانستان لە ساڵی 2009، بەشوودانی کچانی منداڵی بە دەستدرێژیی و تووندوتیژی دژی ژنان و تاوان هەژمارکردبوو،
بەڵام یاساکەی تاڵیبان هیچ بەهایەکی بۆ یاساکەی پێشتر نەهێشتووەتەوە.

بەشێک لە ناوەڕۆکی یاساکەی تاڵیبان بۆ ژنان بەمشێوەیەیە:
1-ئەو ژنەی پێش هاوسەرەکی بڕواتەوە ماڵی باوکی خۆی، ئەو کەسەی پێشوازیی لێدەکات دەبێت سێ مانگ زیندانی بکرێت.
2- یاساکە هیچ بڕگەیەکی تێدانییە کە تووندوتیژی دەروونی و دەستدرێژی لەسەر ژنان قەدەغە بکات.
3-یاساکەی تاڵێبان لێدانی ژنانی وەک (سزایەکی رێز و شکۆ) پێناسە کردووە نەک وەک تاوانێک.
4- پێویستە لە کاتی تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن ژنانەوە، پەچە پۆش بێت ، (باوک یان برای گەورە) وەلی ئەمر یان هاوسەرەکەی لەگەڵ بێت، ئەوجا برینەکانی خۆی نیشانی دادوەرێکی پیاو بدات.
ب ح