مەودا میدیا-
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان ئاشکرایکرد لەسەر داوای لایەنی سکاڵاکار کە سوپای عیراقە دۆسییەکەی لە دادگای دووبزەوە بۆ دادگای تاوانەکانی کەرکوک گواستراوەتەوە.
محمد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان رایگەیاند “بەپێی بڕیارەکە دەبێت ئەمڕۆ لە دادگای تاوانەکانی کەرکوک ئامادە بێت، کە دوای چەندین دانیشتن بەهۆی ئامادەنەبوونی لایەنی سکاڵاکار هێشتا دۆسییەکە یەکلانەبووەتەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوو سکاڵا لەدژی محەمەد ئەمین تۆمارکراوە کە یەکەمیان لەلایەن ئەو سەربازەی لە گوندی شەناغە ملپێچەکەی ملی جووتیارەکە راکێشاوە و دووەمیشیان لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک تۆمارکراوە.
ب ح