هاوپەیمانییەكەی سودانی پاشگەز دەبێتەوە

مەود میدیا-

سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان ئاشکرایکرد بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق دووبارە پێویستیان بە هەڵسەنگاندنەوەیە چونکە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزایی هەیە.

بەها ئەعرەجی، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان رایگەیاند “ئامانجی سودانی لە پاڵپشتیکردنی کاندیدبوونی مالیکی بۆ کۆتاییهێنان بوو بە بنبەستی سیاسی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دیاریکردنی مالیکی روبەڕووی رەتکردنەوە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە سیاسییەکان لە ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان