مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت, لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژ هەڵات هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت ، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنورییەکانی باکووری رۆژهەڵات هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو
هەولێر : 22پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 21 پلەی سیلیزی
ب ح