ناردنی لیستی مووچە دواخرا

مەودا میدیا-

بڕیاربوو ئەمڕۆ لەگەڵ چوونی شاندەکانی حکومەتی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە بکرێ و رەوانەی بەغدا بکرێت بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرفت دواخرا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران ئامادە نەکراوە بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدا بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کێشەیەکی تەکنیکی لە لیستی خانەنشینانی هەرێم دروستبووە و لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەت خەریکی چارەسەرکردنینی کێشەکەن چاوەڕوان دەکرێت لە کەمترین کاتدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی رێکارەکانی وردبینی کۆتاییان پێبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان