مه‌ودا میدیا-
ئێران درۆنێكى نوێى تاقیكردووه‌ته‌وه و به‌پێى وته‌ى میدیاكانى ئێران، ئه‌و درۆنه بووه‌ته جێگه‌ى سه‌رسوڕمانى وڵاتان و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تى.
ئاژانسى میهرى نیمچه فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه “دوێنێ یه‌كشه‌ممه، درۆنێکی ئێران بۆ ماوەی سێ کاتژمێر و نیو بە خێرایی زیاتر لە 700 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا لە کەنداوی فارس سوڕاوه‌ته‌وه و بووە هۆی سەرسوڕمانی کەسانێک کە خەریکی چاودێریی بەسەر هاتوچۆی فڕۆکەکان لە سەر نەخشە بوون”.
باس له‌وه‌شكراوه “ئه‌و درۆنه په‌یامێك بووه بۆ دوژمن، هه‌روه‌ها هەوڵێکی کردەیی و هەڕەشە ئامیّزبووه بۆ ئه‌وانه‌ى له‌و كه‌نداوه‌بوون تا بكشێنه‌وه له ناوچه‌كه”.
چه‌ند رۆژێكه ئه‌مه‌ریكا به چڕیی ده‌ستیكردووه به ناردنى هێز و فڕۆكه و كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێرانیش بێ باكه له هه‌موو شتێك.
ع