مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی خه‌زێنه‌ى ئەمه‌ریکا سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند له چوارچێوه‌ى سزاكانى.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمه‌ریکا بڵاویكرده‌وه “سزا بەسەر 4 كه‌سى ئێران و 30ى ڕێکخراوەدا سەپێنراوە و له ناویشیاندا چه‌ن كه‌شتییه‌كى نه‌وتهه‌ڵگر هه‌یه”.
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ى 8 ساڵى رابردوو به‌رده‌وام بووه له سه‌پاندى سزا به‌سه‌ر ئێران له چوارچێوه‌ى ئه‌و سزایانه‌ى كه به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى سه‌پاندووه له به‌رانبه‌ر رێكنه‌كه‌وتن و پرۆسه‌ى ئابوورى.
ئه‌و سزایانه له كاتێكدایه، ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به دانوستان كردووه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
ع