مهودا میدیا-
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عیراق بڕیارێکی دەرکرد و داوای لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کرد، چیتر رێگە نەدەن زێڕ، مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە بگوازرێنەوە.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی، هۆکاری ئەم قەدەغەکردنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەو دوو فڕۆکەخانەیەدا بنکەی پشکنین و کۆنترۆڵی جۆری حکومەتی بەغدا نییە بۆ ئەوەی پشکنین بۆ زێڕەکان بکەن و مۆری لێ بدەن.
نووسراوەکە ئاماژە دەکات، ئەو مۆبایل و ئامێرە تەکنەلۆژیانەی هاوردە دەکرێن، مۆڵەتی فەرمیی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراقیان نییە، بۆیە قەدەغەیە لەو دوو فڕۆکەخانە ئەو ئامێرانە هاوردە بکرێن.
ع