مه‌ودا میدیا-
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئەمه‌ریکا هیچکات ناچێتە شەڕێکی درێژخایەنەوە لە رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، وەکو ئەزموونی عیراق.
جی دی وەنس، جێگری سەرۆکى ئەمه‌ریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایگه‌یاند “پێشینه‌ى واشنتۆن لە رووبه‌ڕووبوونەوەی ئێران، دیپلۆماسییە، ئەمه‌ریکا بەدوای دەستخستنی رێککەوتنێکە کە رێگریی دەکات لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە”.
وتیشى “پێم وایە هەموومان گرنگى دەدەینە بژاردەی دیپلۆماسی، بەڵام ئەو راستیە په‌یوەندیی هەیە بە ئەوەوە کە ئێرانیەکان چى دەکەن و چى دەڵێن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەمه‌ریکا لە ئەگەری هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران، بە شەڕێکی چەند ساڵە و داڕێزەرەوە ناگلێت”.
ع