نورى مالیكى چى به‌ تۆم یاراك وت؟

مه‌ودا میدیا-

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ هەینی پێشوازیکرد لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سوریا و پێکەوە دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عیراق و شایستە نیشتمانییەکانی داهاتوویان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لە گرنگی پشتگیریکردنی رێڕەوی دیموکراسی و بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسیی لە وڵاتدا کردەوە.

نورى مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد “پێویستە رێز لە سەروەریی عیراق و بژاردەکانی گەلی عیراق بگیرێت، هاوکات جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە لەو دۆسیانەی جێی بایەخی هاوبەشن”.

لای خۆیەوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سوریا، ئاماژەی بەو رۆڵە گرنگە کرد کە عیراق دەیگێڕێت لە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و کەمکردنەوەی ئاستی ململانێکان، جگە لە پشتگیریکردنی گفتوگۆ و بەردەوامبوون لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان