ئەمەریکا و ئیسرائیل بوونەتە سەرچاوەی شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکە

مەودا میدیا-

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئاشکرایکرد کاتژمێر ۹ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026، ئەمەریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەبەرانبەردا تاران وەڵامی تووندی ئەو هێرشانەی دایەوە و لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی ناوچەکە و ئیسرائیلی دا.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند “ئیدانەی ئەو دەسدرێژیی و شەڕفرۆشتنەی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکەن، دووپاتیدەکەنەوە ئەو دوو وڵاتە بوونەتە سەرچاوەی شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکە و وێرانکاریی و کوشتنێکی مرۆڤەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” جارێکی تر ئەمەریکا و ئیسرائیل شەڕیان هەڵگیرساندەوە، بەڵام ئەمجارە وەستاندنی لە دەستی ئەواندا نابێت، ئەمەریکا هەڵەیەکی ستراتیجی گەورەی کرد، خوای گەورە هەرێمی کوردستان بپارێزێت لەو شەڕەی ئەمەریکا هەڵگیرساندووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان