سیستانی: داوا لە هاوڵاتییانی ئێران دەکەم یەکڕیزیی خۆیان بپارێزن

مەودا میدیا-

مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عیراق بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی ماتەمینی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد داوا دەکات هاوڵاتییانی ئێران یەکگرتووبن و یەکپارچەیی خۆیان بپارێزن.

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان رایگەیاند ” دووژمنان لە رێگەی کوشتنی عەلی خامنەی هەوڵ دەدەن گورزێکی گەورە لە ئێران بوەشێنن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا لە گەلی ئێران دەکات لەم دۆخە سەخت و هەستیارەدا، یەکڕیزیی و تەبایی خۆیان بپارێزن و ڕێگە نەدەن دەستدرێژیکاران بگەنە ئامانجە گڵاوەکانیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان