سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەداخەوەن بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری جیهانیی ئیسلامی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “بۆ ئەم ماتەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەم دەرفەتەدا داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان کە تاکە رێگای سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان