نوری مالیکى کشاوەتەوە

مه‌ودا میدیا-

میدیاكانى عیراق بلاویانكردووه‌ته‌وه‌، نورى مالیكى، كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كشاوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا كاندیدى به‌هێز سودانییه‌.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز و چەند میدیایەکی دیکەی عیراقی بڵاویانکردووەتەوە “لە کۆبوونەوەی شەوى رابردوو، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ کشاندنەوەی کاندیدکردنی نوری مالیکی”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “محەمەد شیاع سودانی وەک بەهێزترین ناوی دەهێنرێت بۆ ئەوەی قەیرانەکە چارەسەر بکات”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ى رابردووتر، تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ نورى مالیكى له‌ به‌غدا كۆبووه‌وه‌، هاوكات پێشتر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی دابوو له‌ ئه‌گه‌رى بوونه‌وه‌ى مالیكى به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان