بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پێی ناوەتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە

هەواڵگری ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەكات” ئێران لە ئێستادا خاوەنی یۆرانیۆمی پیتێنراوە بە رێژەی نزیكەی ٦٠% ، لە كاتێكدا بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی پێویستی بە ئاستی پیتاندنی نزیكەی 90% هەیە”.

هەواڵگری ئیسرائیل هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر تاران ئەم قۆناغەی كۆتایی تەواو بكات، دەتوانێت لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا ماددەی پێویست بەرهەم بهێنێت بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی، چونكە پێشتر ئەو مووشەكانەی كە توانای هەڵگرتنی سەری ئەتۆمییان هەیە پەرەیان پێدراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش دەكات”ئەو مەترسییە هۆكاری سەرەكیی بووە كە ئەمەریكا و ئیسرائیل لە هەوڵێكدا بۆ خاوكردنەوەی بەرنامەكە هێرشیان كردە سەر دامەزراوە سەرەكییە ئەتۆمییەكانی تاران، بەڵام بەپێی زانیارییەكانیان هێرشەكان نەیانتوانیوە ژێرخانی پیتاندنی ئێران بە تەواوی لەناوببەن”.

باسی لەوەشكردووە” زۆرێك لە هەستیارترین پێكهاتەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لە قووڵایی ژێر زەویدا نێژراون و لەناوبردنیان ئەستەمە”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوای كوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسانی وڵاتەكە هێندەی تر سوورن لەسەر تەواوكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەیان بە زووترین كات.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان