خۆمان لە شەڕی ئیسرائیل بەدووردەگرین

مەودا میدیا-

وەزیری بەرگری توركیا ئاشکرایکرد بۆ رێگری لە شەڕكردنی وڵاتەکەی لەگەڵ توركیا، پارێزگاری لە كەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ تەلئەبیب دەكەن.

یەشار گولەر، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند “مەترسی راستەقینەی روبەڕووبونەوەی سەربازیی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بەڵام مەترسییەكە لە ئاستێكی زۆر نزمدایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “توركیا پارێزگاریی لە كەناڵەكانی پەیوەندیكردن و هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەكانی خۆی و ئیسرائیلییەكان دەکات لەپێناو كەمكردنەوەی مەترسییەكان و رێگریكردن لە هەر پەرەسەندنێكی بێ مەبەست”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان