مەودا میدیا-
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین دەكات و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات ئامادەكاری بكەن بۆ هەر ئەگەرێك و هاتنی لافاو.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی رایگەیاند” بەهۆی دووبارە چالاكبوونەوەی شێ كە لە رێگای باكووری ئەفریقاوە دەگاتە ناوچەكەمان لەگەڵ نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، دەبێتە هۆی درووستبوونی بارستە هەوری زەبەلاحی باراناوی كە بە هەوری سوپەرسێڵ ناسراوە و زۆرترین تاوەبارانی خێرای بەلێزمە دەبارێنێت”.
وتیشی” پێشبینی دەكرێت بڕێكی زۆر باران ببارێت و ئەگەری درووستبوونی لافاویش هەیە و چەقی بارانبارینەكەش دەكەوێتە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو”.
ئەو شارەزایەتی كەشناسی داواشی لە شارەوانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، لە ئێستاوە ئامادەكاری تەواو بكەن بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، چونكە شەپۆلێكی زۆر بەهێزی بارانبارین و هەورە بروسكەی بە هێز و تەرزەی قەبارە بچووك بۆ مامناوەند تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەگرێتەوە”.
ئ پ