ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: بانكى ناوه‌ندیی گۆڕانكاریی له‌ نرخى دۆلار ناكات

مه‌ودا میدیا-

ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت “بەپێی ئەو هەواڵانەی کە دەستم کەوتن دەسەڵاتی دارایی کابینەی نوێ دەیەوێت نرخی دۆلار بەرانبەر دینار بگۆرێت، لانی کەم ئەو جیاوازیه‌ی کە ئێستا هەیە لە نێوان نرخی فەرمی دۆلار لە بانکی ناوەندیی و نرخی دۆلار لە بازاری هاوتەریبدا، وەزارەت دۆلارەکانی بەو نرخە یان نزیکتر لەو نرخە بفرۆشێت”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “هەموان دەزانن کە سەرچاوەی دراوی قورسی دەوڵەتی عیراق کە دۆلارە بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئەنجامی هەناردەکردنی نەوت و فرۆشتنیەتی و گەڕانەوەی پارەکەی لە رێگەی بانکی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكییه‌ بۆ حسابی وەزارەی دارایی کە لەبانکی ناوەندیی دادەنرێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دەسەڵاتی نەختینەیی دەیەوێت نرخی دراو بەجێگیری بمێنێتەوە و 132 هەزار دینار بەرانبەر بە 100 دۆلار بێت، دەسەڵاتی دارایش دەیەوێت لە رێگەی فرۆشتنی دۆلارەکانیەوە بڕی ئەو کورتهێنانەی کەهەیەتی پریبکاتەوە و داهاتەکانی بەوە زیاد بکات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان