مه‌ودا میدیا-
نووسه‌رو شیكه‌ره‌وه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، نیشاندانى هێزى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به چین و روسیا، پێشى وایه ئه‌و دوو وڵاته ناتوانن رێگریی له ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر، نووسه‌رو شیكه‌ره‌وه ده‌ڵێت “یەکێک لە رەهەندەکانی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بەبیرهێنانەوەی هێز، ماتەوزە و تواناکانی ئەمەریکایە بۆ جیهان، بەدیاریکراویش چین و روسیا”.
باسى له‌وه‌شكردووه “دەوترا ئەمەریکا کۆتایی هاتووە و پیربووە، پێگە و ستاتۆی جیۆپۆلەتیکی نەماوە و چیتر تاکە جەمسەرنییە و جیهان بەرەو فرە جەمسەری دەچێت، ئەمڕۆ ئەمەریکا بە تازەترین تەکنەلۆژیا و لە رێگەی ژیری دەستکردەوە جەنگەکە بەڕێوەدەبات هێشتا باڵادەستە لەزەوی، ئاسمان و ئاودا ئامادەیی هەیە و وەک زلهێز بڕیاردەدات و خۆی دەسەپێنێت، نە ڕوسیا و نە چینیش ناتوانن رێگریی لێبکەن و بیوەستێنن”.
ع