توانای هێزەکانی ئێران لە پاشەکشەدایە

مەودا میدیا-

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئاشکرایکرد توانای هێزەکانی ئێران لە پاشەکشەدایە و هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانیان کەمیانکردووە.

براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند “هێزەکانی ئێران خەڵکی مەدەنییان کردووەتە قەڵغانی پاراستنی خۆیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە رێگەی بەکارهێنانی چەکی زیرەک و زۆر ورد، زیاتر لە پێنج هەزار و 500 پێگە و 60 کەشتی دەریاییان بە ئامانجگرتووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “رۆژی رابردوو بە نزیکەی هەموو کاتژمێرێک جارێک هێرشیان بە ئاراستە و شوێنی جیاوازەوە بۆ سەر ناوخۆی ئێران ئەنجامداوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان