مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگاداركردنەوەیەكدا بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران دەڵێت” بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژن و درووستبوونی قەرەباڵغییەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی چەند شەقامێك بەربەست دەكرێت و رێگە بە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل پێیاندا نادرێت”.
دەقی ئاگادارییەكەی هاتوچۆی سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی، بۆ كەمكردنەوەی ئەو لۆد و قەرەباڵغییە زۆرەی لە ئێستادا بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە لە سەنتەری شار و ناوبازاڕ دروستبووە بە تایبەتی شەقامەكانی پیرەمێرد، گۆڕەپانی سەرا، مەولەوی و كاك ئەحمەدی شێخ، هەندێك كات بەربەست دەكرێن.
داوا لە هاوڵاتییان دەكەین ئەگەر بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت بە ئۆتۆمبێل سەردانی ناو سەنتەری شار نەكەن، وە لە ئێستاشدا شەقامەكانی مەولەوی و كاك ئەحمەدی شێخ لەكاتە پێویستەكاندا بەربەست دەكرێن بۆ كەمكردنەوەی لۆد و كارئاسانی بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران.
ئ پ