مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى راگرتووه و كێشه‌ى بۆ رێككه‌وتنه‌كه دروستكردووه، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، هه‌رێم كێشه‌ى بۆ مووچه دروستكردووه.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له ره‌وتى هه‌ڵوێست به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه كرا له ساڵى رابردوو بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وت و دابینكردنى مووچه، له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بوو”.
وتیشى “ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌رێم كردویه‌تى، كێشه‌ى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروست ده‌كات، باجه‌كه‌ى ته‌نها فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌یده‌ن و به‌هۆیه‌وه مووچه‌ى چه‌ند مانگێك ده‌فه‌وتێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌رێمى كوردستان خۆى تواناى نییه مووچه دابین بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌وته‌كه له رێگه‌ى به‌غداوه هه‌نارده ناكات، ره‌نگه كێشه‌ى گه‌وره بۆ مووچه دروست بكات”.
ع